تۆڕی زانیاری ئازاد | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
نامه‌ی NUJ بۆ Minister of State Foreign & Commonwealth Officeله‌درێژه‌ی هه‌وڵه‌کانمان بۆ ڕسواکردنی تیرۆرستان و فشار خستنه سه‌ر میری هه‌رێم بۆ چونه ژێر باری لێکۆڵینه‌وه‌ی په‌یگیرانه له‌مه‌ڕ تیرۆری ڕۆژنامه‌نووس (سۆران مامه حه‌مه) و دادگایی‌کردنی بکارانی ئه‌و تاوانه، یه‌کێك له هاوکارانمان له بریتانیا په‌یوه‌ندی به یه‌کێتی ڕۆژنامه‌نووسانی نیشتمانی (سه‌رتاسه‌ری) بریتانیاوه کردووه و ئه‌وانیش وه‌ك وه‌لامدانه‌وه و پشتیوانی له داخوازییه‌که‌مان، نامه‌یه‌کیان ئاراسته‌ی (د. هاوللز) شالیاری ده‌وڵه‌ت و ئۆفیسی کاروباری ده‌ره‌وه و کۆمۆنوێلز کردووه ، که له‌و باره‌وه لێپرسینه‌وه بکه‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌که‌یه به کوردی و به ئینگلیزی : بۆ دکتۆر هاوللز وه‌زیری ده‌وڵه‌ت و ئۆفیسی کاروباری ده‌ره‌وه و کۆمۆنوێلز بانگه‌واز بۆ وه‌ستانه‌وه دژ به تیرۆری ڕۆژنامه‌نووس سۆران مامه حهمهململانێی ئازدیخوازان و ده‌سه‌ڵات و پاوانکه‌رانی کۆمه‌ڵگه شتێك نییه، تازه بێ و تایبه‌ت بێت به سه‌رده‌مێك، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك یا گۆشه‌یه‌کی جیهان، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆکه له کوردستان ملمانێی پێنووس و چه‌ك ده‌گاته ئاسێك که ناچار بین، خوێنی خۆمان بکه‌ینه کاسه‌یه‌ك و مێژووی ئه‌م ملمانێیه‌ی پێ بنووسینه‌وه، درێژه‌ی هه‌مان ڕه‌وتی مێژووییه، که له‌سه‌رتاسه‌ی جیهاندا به‌نرخی گیانبه‌خشی سه‌دان و هه‌زاران به‌ڕێژه‌یه‌ك لێره‌و له‌وێ ئازادییه تاکه‌که‌سی و گشتییه‌کانی به‌سه‌ر سه‌روه‌راندا سه‌پاندووه.
تیرۆری ڕامیاری یا به دیوه‌که‌ی تری‌دا تیرۆری ده‌وڵه‌تی، کۆڵه‌که‌یه‌کی کۆنی ده‌سه‌لاته و له به‌رامبه‌ریشیدا یه‌کگرتن و یه‌کڕیزی ئازادیخوازان له سه‌نگه‌ری زۆرليكراواندا ته‌نیا چه‌کێکه، که ده‌کرێت له کۆتاییهێنان به پاوانگه‌ری پارته رامیارییه‌کاندا هانای بۆ به‌رین.
ئه‌گه‌ر دوێنێ نۆره‌ی «سه‌لاح هه‌ورامى ، ره‌ئوف كامل ، ئه‌بوبه‌کر عه‌لی ، فه‌رهاد فه‌ره‌ج و «شاپور عه‌بدولقادر» و «قابیل عادل»و .... و ئه‌مڕۆ نۆره‌ی «سۆران مامه حه‌مه»یه، ئه‌وا به‌یانی نۆره‌ی من و تۆیه. بۆیه ناکرێت و بێسووده ته‌نیا به ڕشتنی دوو فرمێسك و ده‌ربڕنی هاوده‌ردی بچینه پای كيشمه كيشيكه‌وه که ده‌سه‌ڵات و نۆکه‌رانی به‌رامبه‌ر په‌یڤه ئازاده‌کان به‌ڕێیان خستووه. ئه‌گه‌ر تۆش به ته‌مای کۆڵ نه‌ده‌ی و به ئاسانیش بۆ نه‌هه‌نگه‌کانی ده‌سه‌ڵات قوت نه‌درێیت، ده‌وه‌ره ده‌ره‌وه و به‌ڕیزی ئه‌وانه په‌یوه‌ست به، که له هیچ سه‌رده‌م و له هیچ گۆشه‌یه‌کی دونیادا ملکه‌چی ده‌سه‌لات و چه‌وسێنه‌ران نه‌بوون؛ ڕیزی ئازادیخوازانێك که هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی تیرۆرستان نه‌ك ناتوانێت چۆکیان پێ دابدات، به‌ڵکو له‌سه‌ر خه‌باتکردن له‌پیناو ئازادی سوورتریان ده‌کا و به‌رچاویان ڕوونتر ده‌کاته‌وه.
ئه‌وه‌ی که پێویسته هه‌موومان ئاوڕی لێ بده‌ینه‌وه و پرسیارمان لا دروست بکات، ساتی ئه‌نجامدانی تیرۆره‌کانه. تیرۆری ڕۆژنامه‌نووسان و ئه‌کادیمیستان له کاتێکدا ده‌ست پێده‌کات، که هه‌ر دوو پارته ده‌سه‌لاتداره‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان، به ڕێکه‌وتنی ستراتیژی ده‌گه‌ن و هه‌روه‌ها له کاتێدا «سۆران مامه حه‌مه» وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسێکی چالاك و ده‌رکه‌وته‌ی که‌رکووك و «عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف» وه‌ك که‌سێکی ئه‌کادیمیست و ئاگا له پرسی ئه‌و شاره تیرۆر ده‌کرێن، که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ده‌ستیان له پرسی که‌رکووك دا، که زیاتر له شه‌ست ساڵه به ڕواڵه‌ت، خه‌ڵکی ئازاديخواز و بنده ستى له پێناودا به کوشت ده‌ده‌ن، ده‌رده‌که‌وێت! ئایا ئه‌مانه گشتی ڕێکه‌وتن؟
ئێمه وه‌ك هاوکاران (ڕۆژنامه‌نووسان) و تاکه ئازادیخوازه‌کانی کوردستان، داوای دادگه‌ییکردنی ئه‌و پارت و ده‌سه‌لاته‌ین، که له پشت ئه‌م تیرۆره‌وه وه‌ستاون و بانگه‌وازی هه‌موولایه‌ك بۆ وه‌ستانه‌وه و سه‌نگه‌رگرتن و یه‌کڕیزی له‌به‌ره‌ی بنده‌ستاندا ده‌که‌ین، چونکه سه‌رکه‌وتن و کۆتاییهێنان به سه‌رکوت و تیرۆر و چه‌وسانه‌وه، ته‌نیا له گره‌وی هاتنه پيشه‌وه‌ى خه‌باتێکی مه‌یدانی و گشتگیری ئازاديخوازان و به‌شمه‌ينه‌تانى کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بینینه‌وه و دواجار سه‌رکه‌وتن بۆ به‌ره‌ی گه‌ل و ڕسوایی بۆ سه‌رکوتگه‌ران و پاوانگه‌رانی نان و ئازادى کۆمه‌ڵگه‌یه.
سڵاو له گیانبه‌خشی ڕۆژنامه‌نووس «سۆران مامه حه‌مه» مه‌رگ و ڕسوایی بۆ بکوژانی ده‌نگه ئازاده‌کان
بۆ واژۆکردنی ناڕه‌زایه‌تینامه‌که کلیکی ئێره بکه http://www.petitiononline.com/Soranmam/petition-sign.htmlوه‌ڵام به پرسیار و سه‌رنجی خوێنه‌رانی بانگه‌وازی دژی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووسی گیانبه‌خش «سۆران مامه حه‌مه»زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کان‌انت، هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین و ته‌ندروست بمێنن... .
به‌ڕێزان، ئێمه وه‌ك تۆڕی زانیاری ئازاد، سه‌ر به که‌س نین و باوه‌ڕمان به کاری پارتیی (حزبی)و ده‌سه‌لاتیی (میریی) نییه، به‌ڵکو نیازمان په‌ره‌دانه به شێوه ڕاگه‌یاندنیكی سه‌ربه‌خۆ؛ که ته‌نیا ئامانجی هه‌ڵخڕاندنی ڕای گشتی بۆ په‌ره‌پێدان و جێگیرکردنی ئازادییه که‌سی و گشتییه‌کان ده‌بێت.
له‌مه‌ڕ بانگه‌وازه‌که‌مان بۆ ڕسواکردن و واژۆکۆ کردنه‌وه دژ به تیرۆری ڕۆژنامه‌نووسی گیانبه‌خش «سۆران مامه حه‌مه»، ته‌نیا بانگه‌وازی ئێمه نییه و هی نێوه‌ندی چاك و که‌سانی دیکه‌شه و بۆ په‌یوه‌ستبوون و هاوکاری هه‌مووانی، بۆ هه‌موو که‌س و لایه‌نێكی ئازادیخواز کراوه‌یه و ده‌کرێت به پانتایی کۆمه‌لگه لیسته‌که درێژ بکرێته‌وه.
ئێمه، ته‌نیا ئامانجمان هێنانه‌مه‌یدانی ڕیزێکی سه‌ربه‌خۆی داکۆکیکه‌رانی مافه‌کانی مرۆڤه له کوردستان و ئه‌م که‌مپه‌ینه‌شمان بۆ ئه‌وه‌یه، که تیرۆری ڕۆژنامه‌نووسی گیانبه‌خش (سۆران مامه حه‌مه)ش وه‌ك تیرۆری که‌سایه‌تییه‌کانی پێشووتر به‌ژێره‌وه نه‌کرێت و ببێته خاڵی وه‌رچه‌رخانی کۆمه‌ڵگه و شه‌قامه‌کانی به‌ره‌و داکۆکی له ئازادی ڕاده‌ربڕین و پاراستنی گیانی ڕۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و ئازادیخوازان... .
بۆ هاتنه‌دی مه‌به‌ستێكی ئاواش، هیچ پێوسیتمان به‌وه نییه، سه‌ر به‌هیچ لایه‌ن و ده‌سه‌ڵاتێك بین، چونکه ئێمه کار بۆ کۆمه‌ڵگه ده‌که‌ین و ئه‌گه‌ر کار و ئامانجه‌کانمان خزمه‌ت به کۆمه‌ڵگه و پرسه ڕه‌واکانی بکه‌ن، به دڵنیاییه‌وه ڕۆژێك خودی کۆمه‌ڵگه‌ش وه‌ك گشتێك دێته پای به‌رگری له داخوازییه ڕه‌واکانی خۆی و پشتگیری له هه‌وڵه‌کانی ئێمه‌ش ده‌کات. بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و یه‌کگرتووکردنی خه‌باتی ئازادیخوازانی کۆمه‌ڵگه تۆڕی زانیاری ئازاد «TZA»
لەم ڕۆژگارەدا کە تەکنۆلۆژی زانیاری گەیشتووەتە لوتکەیەکی بەرز و سەری بە دوا کون و قوژبنی جیهاندا کردووە، لە کاتێکدا کە لە ولاتان چەندین ناوەند و دەزگەی بڵاوکردنەوە و گەیاندنی هەواڵ و زانیاری ئازاد هەن و تاکی کۆمەڵگەکان بەهۆیانەوە بە ئاسانی دەستی پێیان ڕادەگات. کەچی لە کوردستاندا، تادێت هەوڵی بەرتەسککردنەوەی گەیاندن دەدرێت و لەهەمان کاتدا دەزگە و ناوەندە فەرمییەکانی دەسەلات بەردەوام هەوڵی چەواشەکاری و شاردنەوەی راستییەکان دەدەن. لەپاڵ ئەمانەشدا لێرەو لەوێش بۆ بەرهەلستی بارودۆخێك کە بە خشکەیی لە جێگیربووندایە، هەوڵی تاکەکەسی و گروپی بۆ ئەم مەبەستە نراوە، بەلام بەداخێکی گرانەوە، تاوەکو هەنووکە ئەو هەولانە نەیانتوانیوە سنووری گروپچییەتی و مەبەستی کەسی تایبەت تێپەڕێنن. چونکە ئەو ڤایروسە کوشندەیە، کە دەسەلاتداران چ لە سەردەمی بەرهەڵستکاری ڕژێمی پێشوو و چ لە ئێستادا لە نێو کێڵگەکانی ناهوشیاری کۆمەڵگەدا چاندوویانە و دەیچێنن، ئەو هەوڵە بەرهەلستکارانەشی گرتووەتەوە.
لێرەدا مەبەست چەپ و راست هێنان بە هەوڵ و کۆششی کەسانی تر و راگەیاندنی هەوڵێکی بێ کەموکوڕی و پێرفێکت نییە، بەلکو بەدڵنیاییەوە ئەگەر خوێنەران و هەڵسوراوانی ئەم بوارە دەربەست نەبن، ئەوا هەمان ناکامی دوبارە دەبێتەوە. بۆیە سەرکەوتنی هەر هەوڵ و کۆششێکی ئازادانە، لە گرەوی بەشداری پەیگیرانە و لێبڕاوانەی هەمووانە، چ خوێنەرانی ڕەخنەگر و چ هەڵسوراوانی کۆڵنەدەر.
بۆیە ناتوانرێت، مەبەست لەم هەوڵە قوتکردنەوەی گروپ و بەرەیەکی سەروخەڵکی بێت یا بەرزکردنەوەی شان و شەوکەتی تاکەکەسێك تا ئاستی سەرومرۆیی بێت.
ئامانج لەم هەوڵە؛ یەکەم گرێدانەوەی هەڵسوراوان و چالاکانی بوارە جیاجیاکانی داکۆکی لە ماف و ئازادی مرۆڤ وەك بنچینەیەك و هەڵپێکانی دەنگە نارازییەکانە، لە دەرەوەی ڕێکخستنە هەرەمییەکان و بەیەك ناساندنیان لە زنجیرەیەکی دوور لە دەسەلاتخوازی، کە ئازادی و ئامادەیی هەر تاکێك تێیدا پرێزراو بێت.
بۆ ئەم مەبەستە، نووسەری ئەم دێڕانە وەك سەربازێکی بێ‌ناو، هەستاوم بە کردنەوەی ئیمەیل ئەدرەسێك (tori_zaniari_azad@yahoo.com) بۆ ئەوەی خوێنەران بەهۆی پەیامی زنجیرەیی و بەردەوامەوە، لە هەوال و بابەتەکان ئاگادار بکرێنەوە، ئەمەش تەنیا لە کاتێکدا پێیان دەگات، کە بەخۆیان ئامادیی وەرگرتنی وەها پەیام گەلێکیان هەبێت و ئازادانە خۆیان بە هۆی ناردنی پەیامێکەوە ئەدرەسی ئەلەکترنی خۆیان بۆ ئەدرەسی «تۆڕی زانیاری ئازاد» بەڕێ بکەن، هەروەها بۆ کەسانێك کە خوازیاری بەشداری و هاوکاری کردنن لەم پرۆژەدا، هەستاوم بە کردنەوەی وێب بلاگێك لە کوردبلاگگەر) http://ToriZaniariAzad.kurdblogger.com( بۆ ئەوەی خوێنەران بە ئاسانی سەرنج و ڕەخنە و توانجی خۆیان لەسەر راستی و ناراستی هەواڵەکان، پڕبایەخی و کەمبایەخی بابەتەکان بنووسن، هەروەها بۆ هەڵسوراوان و چالاکانی ئەم بوارە هەم بەشداری راستەوخۆ لە گەیاندندا و هەم ڕێگەی ناردنی پەیام هەموارە.
بەکورتی خوێنەرانی هێژا، چالاکان و هەڵسوراوانی دلسۆز، دەکرێت هەرکەسە و لە شوێنی خۆمانەوە، بە پێی توانا و بوار و گونجان لە کارێکی هاوبەش و هەرەوەزی ئاوادا دوور لە هەر لایەنگرییەکی رامیاری، دوور لەهەر قاڵببەندییەکی ئایدیۆلۆژی، دوور لەهەر بەرژەوەندییەکی کەسی و گروپی، بە ئامانجی بەزاندی سنوورەکانی سانسور و گێڕانەوەی دڵنیایی بۆ تاك وەك یەکەی پێکهاتنی کۆمەڵ و خاڵی دەستپێکردنی گشت گۆرانکارییەکان، بەشدار بین و هەوڵی پایەڕێژکردنی دونیایەکی تر بدەین، دونیایەك کە لەسەر بنەمای ئازادی و دادپەروەری کۆمەلایەتی و یەکسانی تاکەکان، کۆمەڵگەیەك کە لەسەر بناخەی ڕێز و خۆشەویستی و لەیەكگەیشتن دامەزرێت. ئەمەش لە گرەوی دوو شتی سەرەتاییدایە؛ بەخۆمان بیربکەینەوە و بەخۆمان بڕیاربدەین.
21.04.2008
|
پێناسهزانیاری ئه‌رشیڤ په‌یوه‌ندی بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان لینکهکانچینهکاندوا بابهتهکاننامهی NUJ بۆ Minister of State Foreign & Commonwealth Officeبانگه‌واز بۆ وه‌ستانه‌وه دژ به تیرۆری ڕۆژنامه‌نووس سۆران مامه حه‌مه وه‌ڵام به پرسیار و سه‌رنجی خوێنه‌رانی بانگه‌وازی دژی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووسی گیانبه‌خش «سۆران مامه حه‌مه» تۆڕی زانیاری ئازاد «TZA» ڕۆژ ژمێر
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||